تیاگۆ ئالکانتارا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد
شەیری بکە لە:

ئالکانتارا
ئاڤا سپۆرت
تیاگۆ ئالکانتارا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بڕیاریداوە، بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و لیڤەرپوول، بڕیاریداوە واز لە یاریکردن بهێنێت و یاریی بۆ هیچ یانەیەکی دیکە نەکاتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: ئالکانتارا لە ئەکادیمیای لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە دەستی پێکرد و لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە تیپی یەکەمی بلاوگراناوە کرد.
باکگراوند: یاریزانە ئیسپانیەکە لە کاروانی وەرزشی خۆی 46 یاریی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە و خاوەنی 2 گۆڵ بووە، هەروەها لەگەڵ یانەکانیش بەشداری 487 یاری کرد و توانی 48 گۆڵ و 63 ئاسیست تۆمار بکات و بە گشتی 27 ناسناوی جۆراوجۆری بەدەستهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.