نەورۆز خاڵێکی لە کارەبا وەرگرت

نەورۆز خاڵێکی لە کارەبا وەرگرت

یاریزانانی نەورۆز

6 تەممووز
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


هەینی کاتژمێر(5:00) یانەی نەورۆز لە یاریگە ئەلساحر ئەحمەد رازی ڕووبەڕووی یانەی کارەبا بوویەوە، گرفتی یارییەکە بەرزی پلەکانی گەرمایە لەم کاتەدا.


وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز لەگەڵ نزار مەحروس  ئەم ورزە ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، ئەگەر لە یارییەک تووشی شکستبێن بە خیرایی باری لاسەنگی خۆیان ڕاستدەکەنەوە و لە یاریی داهاتوو دەیبەنەوە، بە ئاسانی ڕێگەنادەن دوو یاریی بەدوای یەکتر تووشی دۆڕانبن.


چیرۆکە سەرەکییەکە: نەورۆز توانی بە گۆڵێک لەگەڵ کارەبا یەکسانبێت و خاڵێک لە کارەبا وەربگرێت،  گەڕی رابردووش لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی زەورای کرد، توانی بە ئەنجامی (1-0) یارییەکە بباتەوە، نەورۆز لەم وەرزەدا لە یاریگەی خۆی لە یانەکانی شوڕتە و جەوییە و زەوڕای نەدۆڕاندووە.


باکگراوند: یانەی نەورۆ، دوای کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە 37 یاریی لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکە دێت، یاریی داهاتووشی کە دوایین یاریی نەورۆزە لەم وەرزە میوانداریی یانەی هەولێر دەکات.