زاخۆ مێژوو دەنووسێتەوە

زاخۆ مێژوو دەنووسێتەوە

هاندەرانی زاخۆ

6 تەممووز
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ ، لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی حدوودی کرد، یارییەکە کاتژمێر (7:30) ئەنجامدرا، زاخۆ هەوڵی پاراستنی پێگەکەی دەدا، کە لە خانەی چوارەم دەهات، لەگەڵ یانەی پدوود بە گۆڵێک یەکسانبن.


چیرۆکە سەرەکییەکە: زاخۆ بەڕاهێنەرایەتی تەڵال بلوشی ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، بەجۆرێک یەکەمجارە لە مێژووی یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 66 خاڵ کۆبکاتەوە ، لە زۆربەی یارییەکان ژمارەیەکی زۆری هاندەران ئامادەی یارییەکە دەبن.


زانیاریی زیاتر: یانەی زاخۆ لە ڕووی دەروونی و جەستەیەوە ئامادەن، گەڕی رابردووش توانیان لەماوەی تەنها ٥ خولەک ڕیمۆنتادا بەسەر نەفتی وەسەتدا بکەن و دواکەوتن بە گۆڵێک بۆ بردنەوە بە ئەنجامی(2-1) بگۆڕن.


باکگراوند: یانەی زاخۆ دوای ئەنجامدانی 37 یاریی لە خولەکە، 66 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە خانەی جوارەمی ڕیزبەندییەکە دێت.