هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە

هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە

هاندەرانی هەولێر

6 تەممووز
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەلێر لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی کەربەلا ی کرد، یارییەکە ڕۆژی هەینی کاتژمێر(7:30) بەڕێوەچوو، هەولێر  دەیویست مانەوەی خۆی لە خولەکە مسۆگەر بکات.


وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ، کە نۆ یارییە سەرپەرشتی تیپەکە دەکات، ئەو لە دۆخێکی خراپ ئەرکی یانەکەی وەرگرت، بەڵام ئاستی تیپەکەی لە ڕووی هونەرییەوە بەرەوپێشەوە بردووە، یاریزانەکان متمانەیان بۆ گەڕاوەتەوە بەشێوەیەکی هێرشبەری یاریدەکەن.


لە لایەکی دیکەوە: لەسەرەتای یارییەکە یاریزانێکی یانەی کەربەلا بەهۆی کارتی سوورەوە کرایە دەرەوە، ئەمەش دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی تیپەکەی سەمیر بابۆ یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتابێنێت و بە ئەنجامی (4-1) یارییەکە بباتەوە.


باکگراوند: هەولێر دوای ئەنجامدانی 37 یاریی خاوەنی 40 خاڵە و لە خانەی چواردەیەمینی ڕیزبەندییەکە دێت، یانەی کەربەلای ڕکابەریشی خاوەنی 36 خاڵە و لە خانەی شازدەیەم دێت و پێویستی بە مانەوەیە لە خولەکە.