هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز لە بەغدا یاریدەکات
شەیری بکە لە:

یاریزانانی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
سبەی هەینی کاتژمێر(5:00) یانەی نەورۆز لە یاریگە ئەلساحر ئەحمەد رازی ڕووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە، گرفتی یارییەکە بەرزی پلەکانی گەرمایە لەم کاتەدا.
وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز لەگەڵ نزار مەحروس ئەم ورزە ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، ئەگەر لە یارییەک تووشی شکستبێن بە خیرایی باری لاسەنگی خۆیان ڕاستدەکەنەوە و لە یاریی داهاتوو دەیبەنەوە، بە ئاسانی ڕێگەنادەن دوو یاریی بەدوای یەکتر تووشی دۆڕانبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەورۆز گەڕی رابردوو لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی زەورای کرد، توانی بە ئەنجامی (1-0) یارییەکە بباتەوە، نەورۆز لەم وەرزەدا لە یاریگەی خۆی لە یانەکانی شوڕتە و جەوییە و زەوڕای نەدۆڕاندووە.
باکگراوند: یانەی نەورۆ، دوای کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە 36 یاریی لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکە دێت، یاریی داهاتووشی کە دوایین یاریی نەورۆزە لەم وەرزە میوانداریی یانەی هەولێر دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.