هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک ڕووبەرووی شوڕتە دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆک لەدەرەوەی یاریگەی خۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر(5:00)، دەبێتە میوانی یانەی شوڕتە، کە یانەی شوڕتە لە پێشەنگە و هەوڵی بردنەوەی نازناوکە دەدات.
وێنە گەورەکە: یانەی دهۆک بە ڕاهێنەرایەتی ئەحمەد خەلەف، ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، گەڕی ڕابردوو لە یارییەکی دراماتیکی توانیان بە ئەنجامی (4-4) لەگەڵ یانەی لینا یەکسان بێت، بەڵام بۆ ئەم یارییە ئەرکیان قورسە و ڕکابەرێکی سەتی لەبەردەمە، کە یانەی پێشەنگی خولەکەیە، چونکە شورتە بە بردنەوە لەو یارییە بە ڕێژەیەکی زۆر بردنەوەی نازناوەکە یەکلادەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: یانەی دهۆک ئەم وەرزە تا ئێستا کەمترین پارەی، بەراورد بە یانەکانی دیکەی کوردستانی بەشدار لە خولەکە خەرج کردووە، بەڵام ئاست و ئەنجامەکانی لای هەوادارانی یانەکەی پەسەند بووە.
باکگراوند:یانەی دهۆک دوای ئەنجامدانی 36 یاریی لە خولەکە، خاوەنی 57 خاڵە و لە خانەی شەشەمی ڕیزبەندییەکە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.