زاخۆ هەوڵی پارێزگاریکردن لە پێگەکەی دەدات

زاخۆ هەوڵی پارێزگاریکردن لە پێگەکەی دەدات

پێکهاتەی زاخۆ

3 تەممووز
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یارییگەی خۆی میوانداریی یانەی حدوود دەکات، یارییەکە کاتژمێر (7:30) ئەنجامدەدرێت، زاخۆ هەوڵی پاراستنی پێگەکەی دەدات، کە ئێستا لە خانەی چوارەم دێت.

وێنە گەورەکە: زاخۆ بەڕاهێنەرایەتی تەڵال بلوشی ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، بەجۆرێک یەکەمجارە لە مێژووی یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 65 خاڵ کۆبکاتەوە ، لە زۆربەی یارییەکان ژمارەیەکی زۆری هاندەران ئامادەی یارییەکە دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی زاخۆ لە ڕووی دەروونی و جەستەیەوە ئامادەن، گەڕی رابردووش توانیان لەماوەی تەنها ٥ خولەک ڕیمۆنتادا بەسەر نەفتی وەسەتدا بکەن و دواکەوتن بە گۆڵێک بۆ بردنەوە بە ئەنجامی(2-1) بگۆڕن.

باکگراوند: یانەی زاخۆ دوای ئەنجامدانی 36 یاریی لە خولەکە، 65 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە دێت.