هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر بەدوای خاڵێکدا دەگەرێت
شەیری بکە لە:

هاندەرانی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەلێر لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی کەربەلا دەکات، یارییەکە ڕۆژی هەینی کاتژمێر(7:30) بەڕێوەدەچێت، هەولێر دەیەوێت مانەوەی خۆی لە خولەکە مسۆگەر بکات.
وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ، کە هەشت یارییە سەرپەرشتی تیپەکە دەکات، ئەو لە دۆخێکی خراپ ئەرکی یانەکەی وەرگرت، بەڵام ئاستی تیپەکەی لە ڕووی هونەرییەوە بەرەوپێشەوە بردووە، یاریزانەکان متمانەیان بۆ گەڕاوەتەوە بەشێوەیەکی هێرشبەری یاریدەکەن.
پێدراوە ڕاستەکان: کێشەی هەولێر لە هێلی پێشەوەیەتی، چونکە لەو پێگەیە بەهۆی پێکانی یاسین سامیە تووشی گرفت بووەتەوە، محەممەد قاسمی هێرشبەریشی بەهۆی سڕکردنییەوە لە لایەن دەستەی کارگێڕییەوە ئەگەری یاریکردنی نییە.
زانیاریی زیاتر: هەولێر گەڕی ڕابردوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە شاری بەغدا بە یانەی قوەجەوییە دۆڕا، هەرچەند لەسەرەتادا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام دواتر جەوییە گەڕایەوە و دوو گۆڵی تۆمارکرد.
باکگراوند: هەولێر دوای ئەنجامدانی 36 یاریی خاوەنی 37 خاڵە و لە خانەی چواردەیەمینی ڕیزبەندییەکە دێت، یانەی کەربەلای ڕکابەریشی خاوەنی 36 خاڵە و لە خانەی شازدەیەم دێت و وەک هەولێر پێویستی بە مانەوەیە لە خولەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.