دهۆک لەگەڵ مینا یاریدەکات

دهۆک لەگەڵ مینا یاریدەکات

پێکهاتەی دهۆک

30 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی دهۆک سبەی دووشەممە کاتژمێر(7:15)، لە گەڕ 36 خولی ئەستێرەکانی عێراق، میوانداریی یانەی مینا دەکات، دهۆک دەیەوێت لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامبێت.

 

وێنە گەورەکە: دهۆک لەگەڵ ئەحمەد خەلەفی ڕاهێنەر ئاست و ئەنجامی باشە، چاوەڕواندەکرێت ئەنجامێکی باش بەرامبەر مینا تۆماربکات، سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.

 

باکگراوند: دهۆک خاوەنی 56 خاڵە و لە خانەی شەشەمی ڕیزبەندییەکە دێت، یانەی میناش بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە خانەی دوازدەیەمینی خولەکە دێت.