نەورۆز میوانداریی زەورا دەکات

نەورۆز میوانداریی زەورا دەکات

یاریزانانی نەورۆز

30 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی نەورۆز سبەی دووشەممە، کاتژمێر(٥:٠٠)، لە گەڕی ٣٦ خولی ئەستێرەکانی عێراق، میوانداریی یانەی زەورا دەکات، یارییەکە لە یاریگەی سلیمانی بەڕێوەدەچیت.

 

وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز گەڕی ڕابردوو بە یانەی کەرخ دۆڕا، دەیەوێت بە بردنەوە لە یانەی زەورا دۆڕانەکەی لەبیر هاندەرانی یانەکەی بباتەوە.


زانیاریی زیاتر: لە یاریی چوونی قۆناغی یەکەم نەورۆز توانی لە زەورا بباتەوە، بۆیە دەیەوێت هەمان سیناریۆ دووبارە بکاتەوە.


باکگراوند: نەورۆز بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە خانەی حەوتەم دێت.
یانەی زەورا بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە دێت.