بەڕازیل لە پارەگوای بردەوە

بەڕازیل لە پارەگوای بردەوە

ڤینیسیۆس

29 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی بەڕازیل لە گەڕی دووەمی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا، توانی لە هەڵبژاردەی پارەگوای بباتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر لە قۆناغی دووەەم نزیکبوویەوە.

 

وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی بەڕازیل لە نیوەی یەکەم توانی 3 گۆڵ تۆماربکات و لێدانێکی سزای لەدەستدا، ڤینیسیۆس ئاستێکی باشی پێشکەشکرد.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە پاراگوای لە خولەکی 48 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام بەڕازیل گەڕایەوە و لە خولەکی 65 گۆڵی چوارەم و بردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد.

 

باکگراوند: بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ خانەی دووەمی گرتووە، یاریی داهاتووی بەرامبەر کۆلۆمبیا دەبێت