کڤاراتسخیلیا لە ئیسپانیا ناترسین

کڤاراتسخیلیا لە ئیسپانیا ناترسین

کڤاراتسخیلیا

29 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


كڤاراتسخیلیا ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا و هەڵبژاردەی جۆرجیا پێش یاریی داهاتوویان لە قۆناغی 16 بەرامبەر ئیسپانیا، رایگەیاند رێز لە ئیسپانیا دەگرین و لێیان ناترسین.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کڤاراستخیلیا ڕایگەیاند بەو ئاستەی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ پێشكەشیان كردووە دەبێت بەرامبەر ئیسپانیاش پێشکەشی بکەن ە ژیچ ترسێکیان لە ئیسپانییەکان نییە.

 

وێنە گەورەکە: كاتێك داوای درێسەكەم لە كریستیانۆ كرد یەكسەر بە بەڵێ وەڵامی دامەوە، چونكە پێشتر بەڵێنم دا بوو درێسەكەی بەدەستبهێنم، كاتێك چوومە ژووری جلگۆڕین یەكسەر خۆی درێسه‌كه‌ی پێدام.

 

باکگراوند: هەڵبژاردەی جۆرجیا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024، سەركەوتنێك و یەكسانبوونێكی بەدەستهێنا و وەكو باشترین سێیەم بۆ قۆناغی داهاتووی یۆرۆ سەركەوت، ڕۆژی یەكشەممە لە یارییەكی یەكلاكەرەوە لە قۆناغی 16 جۆرجیا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە