نهێنی ئاست لاوازی هەڵبژاردە گەورەکانی یۆرۆ

نهێنی ئاست لاوازی هەڵبژاردە گەورەکانی یۆرۆ

یاریزانانی فەرەنسا

26 حوزەیران
جیهان


نهێنی ئاست لاوازی هەڵبژاردە گەورەکانی یۆرۆ 

هەموو هەڵبژاردە گەورەکان، کە خاوەنی یاریزانی گەورەن، بە ئاستی چاوەڕانکراوی هاندەران دەرنەکەوتن و بە لاوازی دەرکەوتن.

هۆکاری ڕاستەقینەی لاوازی ئاستی ئەم هەڵبژاردانە بۆ ماندوویەتی و هیلاکی یاریزانە دیار و سەرەکییەکان دەگەڕێتەوە، چونکە بیرمان نەچێت خولەکانی نێوخۆی وڵاتان درەنگ کۆتاییهات.

یاریزان هەیە نزیکەی 60 یاریی لەم ساڵەدا ئەنجامداوە، بۆیە خراپی ئاستی یاریزانە دیارەکانی وەک بێلینگهام  و ئمباپێ و فۆدین دەرخەری ئەو ڕاستییەن، هەر کاتێک یاریزانە گەورەکان بە باشی دەرنەکەوتن هەڵبژاردەکانیش گەورە دەرناکەون. 
 
بەڵام بە پێچەوانەوە هەڵبژاردە بچوکەکان، کە یاریزانەکانیان زۆر ماندوو نین و خولەکانیان زووتر کۆتاییهاتووە باشتر دەردەکەون و توانایی جەستیان باشترە.