هەولێر میوانداریی نەجەف دەکات

هەولێر میوانداریی نەجەف دەکات

هاندەرانی هەولێر

25 حوزەیران
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر،  چوارشەممە لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە گەڕی 35 خولەکە لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی نەجەف دەکات، یارییەکە کاتژمێر (7:30) بەڕێوەدەچێت.

وێنە گەورەکە: هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ گەڕی ڕابردوو بەرامبەر دهۆک تووشی دۆڕانهات، بەڵام بۆ ئەم یارییە پێویستە بیباتەوە، چونکە بە بردنەوە مانەوە لە خولەکە مسۆگەر دەکات.

زانیاریی زیاتر: هەولێر بۆ ئەم یارییە توانای سەرجەم یاریزانەکانی بۆ دەستەبەردەبێت و ئامادەی یارییەکە دەبن، بەڵام بەهۆی بەهێزی نەجەف یاریکردن بۆ هەولێر لەم یارییە زەحمەتە.

باکگراوند: هەولێر لە کۆی 34 یاریی ڕابردووی 36 خاڵی لە هەگبەدایە و لە خانەی چواردەیەمی ڕیزبەندییەکە دێت.