هەڵبژاردەیەک بە شێڕ و خەت دەبێتە پاڵەوانی یۆرۆ

هەڵبژاردەیەک بە شێڕ و خەت دەبێتە پاڵەوانی یۆرۆ

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

24 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

یۆرۆی ساڵی 1968، لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەکە 4 هاڵبژاردە بەشداربوون، ئیتاڵیا و ئینگڵتەڕا و یۆگسلاڤیا و یەکێتی سۆڤیەت.

چیرۆکە سەیرەکە سەرەکییەکە: چیرۆکەکە لێرەوە دەسپێدەکات، ئیتاڵیا لە یاریی پێشکۆتایی ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤیەت بوویەوە، یاریی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام یاسای لێدانە یەکلاکەرەوەکان کاری پێنەدەکرا.

 وێنە گەورەکە: ناوبژیوانی یاریی بە پارە ئاسنەکەی گیرفانی شێر و خەتی بۆ براوەی یارییەکە کردوو ڕووی دراوەکە بە هەڵبژاردەی میواندار پێکەنی و ئیتاڵیا گەیشتە یاریی کۆتایی.
  
 پێدراوە ڕاستییەکان: لە یاریی کۆتایی لەگەڵ هەڵبژاردەی یۆگسلاڤیا ڕووبەڕووبوونەوە، یاریی بە یەکسانبوون کۆتاییهات، بەڵام ئەمجارە یوفا بڕیاریدا دوای دوو ڕۆژیتر یارییەکە دووبارە بکرێتەوە.

 

باکگراوند: ئیتاڵیا ئەمجارە توانی بە ئەنجامی (2-0) یارییەکە بباتەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ببێتە پاڵەوانی یۆرۆ.