دهۆک وهەولێر لە کلاسیکۆ عێراق ڕووبەڕوودەبنەوە

دهۆک وهەولێر لە کلاسیکۆ عێراق ڕووبەڕوودەبنەوە

یاریزانانی هەولێر

23 حوزەیران
ناوخۆ

 

ئاڤا سپۆرت


یانەی دهۆك لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی هەولێر دەكات، یارییەكە كاتژمێر(7:30) بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوو یانەیە مێژوێكی دووروو درێژی هەیە و ڕكابەرییەكی سەخت لە نێوانیادا هەیە.

وێنە گەورەکە: دهۆك بە ڕاهێنەرایەتی ئەحمەد خەلەف لە دۆخێكی باشدان، گەڕی ڕابردوو توانیان لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان لە یانەی تەڵەبە ببەنەوە، ئەمەش لە ڕووی دەروونییەوە كاریگەری زۆری بەسەر تیپەكەوە بۆ یارییەكەی هەولێر دەبێت، چونكە هیچ فشارێكیان لەسەر نییە و بە ئاسوودەی یاریدەكەن.

زانیاریی زیاتر: یانەی دهۆك دوای ئەنجامدانی 33 یاریی 13 بردنەوەی تۆماركردووە و 13 یەكسانبوونی لە هەگبەدا هەیە و 7 دۆڕانی تووشهاتووە، 33 گۆڵی تۆماركردووە و 25 گۆڵی لێ تۆماركراوە، خاوەنی 58 خاڵە و لە خانەی شەشەمی ڕیزبەندییەكە دێت.

لە لایەکی دیکەوە: هەولێر، بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ، دوای بردنەوەكەی گەڕی ڕابردووی لە یاریگەی خۆی بەرامبەر نەفتی میسان، بەڕێژەیەكی زۆر مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق مسۆگەر كردوو و خۆی لە كێشەكانی دابەزین رزگاكرد.

باکگراوند: هەولێر لە كۆی 33 یاریی ڕابردووی تا ئێستا، 35 گۆڵی تۆماركردووە و 40 گۆڵی لێ تۆماركراوە، 8 بردنەوەی هەیە و 12 یەكسانی تۆماركردووە لە 13 یارییدا دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە خانەی چواردەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت.