ئەڵمانیا ڕووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە

ئەڵمانیا ڕووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە

یاریزانانی ئەڵمانیا

22 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە گەڕی سێیەمی یارییەكامی كۆمەڵەی یەكەمی یۆرۆی 2024ـدا ڕووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە، كە ئەم دوو هەڵبژاردەیە مێژووێكی درێژیان بەیەكەوە هەیە.


وێنە گەورەكە: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كردووە، بەڵام سویسرا پیویستی بە بردنەوە یا یەكسانبوونە لە دژی ئەڵمانیا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو هەڵبژاردە 53 جار ڕووبەڕووبوونەتەوە، ئەڵمانیا 36 یاریی براوەبووە، هەڵبژاردەی سویسرا 9 یاریی بردووەتەوە، 8 بەرامبەربوونیان هەیە، ئەڵمانیا 142 گۆڵی تۆماركردووە سویسراش 69 گۆڵی تۆماركردووە.


باكگراوند: ئەڵمانیا لەسەرجەم پاڵەوانێتییە گەورەكان لە 14 یاریی ڕابردوو تەنها 1 گۆڵی لێ تۆماركراوە