ئۆكرانیا گڕی لە كۆمەڵەكەی بەردا

ئۆكرانیا گڕی لە كۆمەڵەكەی بەردا

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆكرانیا

21 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی ئۆكرانیا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا، گڕی لە كۆمەڵەی شەشەمی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 بەردا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: هەڵبژاردەی ئۆكرانیا لە نیوەی یەكەم بە گۆڵێك بەرامبەر سلۆڤاكیا دواكەوت، نزیك بوو لەوەی ماڵئاوایی لە پاڵەوانـێتییەكە بكات، بەڵام لە نیوەی دووەمدا ڕیمۆنتادای ئەنجامدا.


لە لایەكی دیكەوە: هەڵبژاردەی ئۆكرانیا لە نیوەی دووەم توانی دوو گۆڵ لە یارییەكە تۆماربكات و ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی بەكۆتابێنێت، بەم بردنەوەیەش هیوای گەیشتنی بە قۆناغی دووەم بۆ زیندوو بوویەوە.


باكگراوند: لەم كۆمەڵەیەدا، هەڵبژاردەی ئۆكرانیا ئێستا 3 خاڵی هەیە و ڕۆمانیاش 3 خاڵی سلۆڤاكیا 3 خاڵی هەیە تەنها بەلجیكا هیچ خاڵێكی نییە.