فەرەنسا بە كێشەوە یاریی لەگەڵ هۆڵەندا دەكات

فەرەنسا بە كێشەوە یاریی لەگەڵ هۆڵەندا دەكات

ئمباپێ

21 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


فەرەنسا و هۆڵەندا لە یارییەكی كلاسیكۆی یۆرۆدا لە ئەڵمانیا، لە كۆمەڵەی چوارەم و گەڕی دووەمی پاڵەوانێتییەكە ڕووبەڕوو دەبنەوە.


وێنە گەورەكە: ئەمشەو هەینی كاتژمێر(10:00) لە یاریگەی رێد بۆل ئەرینا، لەسەر بلیتێكی قۆناغی 16 یاریی بەیەكەوە دەكەن، براوەی یارییەكە ڕاستەوخۆ سەردەكەوێت، دۆڕاویش هیوای دەمێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم یارییە چارەنووسسازدا هەڵبژاردەی فەرەنسا بەهۆی پێكانی ئمباپێ گۆرزێكی كوشندەی بەركەوتووە، بەشێوەی سەرەكی ناتوانێت بەشداری بكات.


باكگراوند: هەڵبژاردەی فەرەنسا دوایین جار نازناوی لە ساڵی 2000ـدا بردەوە، هۆڵەنداش لە 1988 جامەكەی بەرزكردووەتەوە.