هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەڵبژاردەی ئیسپانیا كۆمەڵەكەی جێهێشت
شەیری بکە لە:

لامین یەمال
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، بووە خاوەنی 6 خاڵ، بە فەرمی بۆ قۆناغی 16 سەركەوت، بەو ئاستەی دوێنێ شەو بەردەوامبێت، ئەستەمە تا یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە ڕابگیرێت.
لە لایەكی دیكەوە: هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێویستە لە یاریی داهاتووی بەرامبەر كرواتیا بە لایەنی كەم بەرامبەربێت، ئەوكات دەگاتە قۆناغی 16، بەڵام هاندەرانی ئیتاڵیا لە ئاستی هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا نیگەرانن، لە یاریی كرواتیا ئەگەڕ بە ئەنجامێكی گەورەش نەدۆڕێت، ئەوا بەو 3 خاڵەی هەیەتی ئەگەر هەیە بە باشترین سێیەم سەركەوێت.
زانیاریی زیاتر: هەڵژاردەی ئەلبانیا، تەنها یەك خاڵی هەیە، تاكە هیوای بردنەوەیە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەوكات دەگاتە قۆناغی 16، كە ئەمەش ئەستەمە ڕووبدات، بەڵام مەحاڵ نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەی كرواتیا، یەك خاڵی هەیە، تاكە هیوای بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بردنەوەیە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، جگە لە بردنەوە هیچ ڕێگایەكی دیكەی بۆ قۆناغی 16 لەبەردەم نییە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.