هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زاخۆ شوڕتەی ڕاگرت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی زاخۆ، لە یارییەكی دیكەدا ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم ئاپۆڕای هاندەرانی میوانداریی شورتەی پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرت، یارییەكەش بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
وێنە گەورەكە: یانەی زاخۆ بەبێ یاوەریكردنی ڕاهێنەر تەڵال بلوشی توانی سەركەوتنەكانی شوڕتە ڕابگرێت و ڕكابەری نێوان شوڕتە و جەویە لەسەر نازناوەكە بەهێزبكاتەوە.
زانیاریی زیاتر: یانەی زاخۆ لەم وەرزە لە كۆی 33 یاری، 15 بردنەوە، 14 یەكسانبوون و 4 شكستی هەیە و بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتووە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: یانەی زاخۆ دوای ئەم یارییە ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەوەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان بێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.