دهۆك لە تەڵەبەی بردەوە

دهۆك لە تەڵەبەی بردەوە

یاریزانانی دهۆك

20 حوزەیران
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی دهۆك، لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا شكستی بە تەڵەبە هێنا و یارییەكەی لێبردەوە.


چیرۆكە سەرەكییەكە:  لە گەڕی 33ـیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی دهۆك لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا بووە میوانی یانەی تەڵەبە، یانەی دهۆك یارییەكەی بە ئەنجامی (2-0)، لە تەڵەبە بردەوە، گۆڵەكانی دهۆك لە رێگەی یاریزانان هیران ئەحمەد و یانیك زاكیری تۆمار كران.


زانیاریی زیاتر: دهۆك دوای ئەم یارییە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و خۆی بۆ یاریی كلاسیكۆی كوردستان بەرامبەر هەولێر ئامادە دەكات كە بڕیارە یارییەكە یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.


باكگراوند: دهۆك سێزدەیەمین سەركەوتنی لەم وەرزە تۆمار كرد و بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق مایەوە.