نەورۆز نەفتی شۆككرد

نەورۆز نەفتی شۆككرد

یاریزانانی نەورۆز نەفت

20 حوزەیران
ناوخۆ

 

ئاڤا سپۆرت

یانەی نەورۆز، لە شاری بەغدا و  لە یاریگەی ئەحمەد ڕازی لە بەغدا، ڕووبەڕووی یانەی نەفت بوویەوە، نەورۆزەكەی سلێمانی یارییەكەی بە تاكە گۆڵێكی مەروان حوسێن بردەوە.


 وێنەگەورەكە: بەم بردنەوەیە نەورۆز چواردەمین سەركەوتنی لەم وەرزە تۆمار كرد و ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 51 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراق سەركەوتن.


زانیاریی زیاتر: نەورۆز دوای ئەم یارییە دەگەڕێتەوە سلێمانی و خۆی بۆ میوانداریی یانەی نەجەف ئامادە دەكات كە بڕیارە یارییەكەیان ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.


باكگراوند: نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی نزار مەحرووس، دوای شكستەكەیان بەرامبەر تەڵەبە باری لاسەنگی خۆیان ڕاستكردەوە و بە 3 خاڵ لە بەغدا گەڕانەوە.