كرواتیا لە دۆخێكی سەخت دایە

كرواتیا لە دۆخێكی سەخت دایە

یاریزانانی كرواتیا

20 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی كرواتیا لە كۆمەڵەی دووەم،  بە دۆڕانێك و یەكسانبوونێك خاوەنی یەك  خاڵە، هیوای گەیشتنی بە قۆناغی 16 لاوازە، چونكە یاریی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە، كە ئیتاڵیا هەڵبژاردەیەكی بەهێزە، سەرەڕای ئەوە دەبێت بە ئەنجامێكی باش لە ئیتاڵیا بباتەوە.


چیرۆكە سەرەكییەكە: لە ئێستادا دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی یاریی ئیسپانیا و ئیتاڵیا بكات، ئەوكات دۆخەكەی بۆ زیاتر ڕووندەبێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆڕانی ئیتاڵیا هیوا بۆ مۆدریچ و هاوڕێكانی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام یارییەكەی بۆ زەحمەت دەكات، چونكە ئەوكات ئیتاڵیاش پێویستی بە بردنەوە دەبێت.


زانیاریی زیاتر: ئەلبانیا، لە هەمان كۆمەڵەی كرواتیایە، كە تەنها خاڵێكی هەیە، پێویستە لە یاریی داهاتوو لە ئیسپانیا بباتەوە، ئەو كات دەگاتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەكە، كەواتە ئەگەری گەیشتنی ئەلبانیا بە قۆناغی داهاتوو زۆر لاوازە، بەڵام مەحاڵ نییە.