ئیسپانیا لەو ژمارە نەگریسە دەترسێت

ئیسپانیا لەو ژمارە نەگریسە دەترسێت

یاریزانانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا

19 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە گەڕی دووەمی یارییەكانی یۆرۆی 2024 هەوڵدەدات لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بباتەوە و گرێكوێرەی شكستەكانی بەرامبەر ئیتاڵیا بكاتەوە.


وێنە گەورەكە: هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 2 یاریی یۆرۆ سەركەوتنی بەسەر ئیتاڵیادا بەدەستهێناوە، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە لە 3 یارییدا سەركەوتن تۆماربكات.


زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یەكەم یاریی لە یۆرۆ بە ئەنجامی(3-0) لە هەڵبژاردەی كرواتیای بردەوە، ئیتاڵیاش بە ئەنجامی(2-1) لە ئەلبانیایی بردەوە.


باكگراوند: ئیسپانیا بە كۆكردنەوەی 3 خاڵ پێشەنگی گرووپەكەی گرتووە ئیتاڵیاش بە 3 خاڵ لە خانەی دووەم دێت.