هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز ئەركی زەحمەتە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆز لە گەڕی 33 خولی ئەستێرەكانی عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە، یارییەكە لە كاتژمێر(4:45) عەسر بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی نزار مەحروس، ئاستێكی باش لە خولەكە پێشكەش دەكەن، هەرچەند لە یارییەكی دواخراو لە بەغدا بە گۆڵێكی بێوەڵام بە تەڵەبە دۆڕان، بەڵام بۆ ئەم یارییە بەباشی خۆیان ئامادەكردووە، تەنها پێكانی دیار یاخی كاپتن نەبێت، كە ڕەنگە لە یارییەكە بێبەشی بكات.
لەلایەكی دیكەوە: یانەی نەفت بە ڕاهێنەرایەتی باسم قاسم، تاكە هیوایان لە خولەكە مانەوەیە، ئاستیان لەم وەرزەدا باش نییە، ئەحمەد سەبری كوڕی زاخۆییەكان سووپەڕستاریی یانەكەیە و ئاستێكی باش نیشاندەدات.
باكگراوند: یانەی نەورۆز بە 48 خاڵ لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندییەكە دێت، یانەی نەفتیش بە 43 خاڵ لە خانەی نۆیەمی ڕیزبەندییەكە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.