هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆك دەبێتە میوانی تەڵەبە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆك لە كاتی مەشق
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆك ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕی 33 خولی ئەستێرەكانی عێراق دەبێتە میوانی یانەی تەڵەبە، یارییەكە كاتژمێر (7:30) لە یاریگەی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: دهۆك بە ڕاهێنەرایەتی ئەحمەد خەلەف نزیكەی 20 رۆژە ئامادەكاریی بۆ ئەم قۆناغە دەكەن، چەند یارییەكی دۆستانەیان ئەنجامداوە، سەرجەم یاریزانەكانی لە پێكان گەڕاونەتەوە و گرفتیان نییە.
لە لایەكی دیكەوە: یانەی تەڵەبە هیچ پشووێكی نەبووە، 3 یاریی دواخراوی لە 10 ڕۆژدا ئەنجامداوە، ئەحمەد سەڵاحی ڕاهێنەر یانەكەی جێهێشت، قەحتان جسیر شوێنی گرتووە، بەڵام تەڵەبە وەك ساڵانی ڕابردوو ناتوانێت ڕكابەری لەسەر نازناوەكە بكات.
باكگراوند: یانەی دهۆك بە 49 خاڵ لە خانەی شەشەم دێت، تەڵەبەش بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە خانەی هەشتەمی ڕیزبەندییەكە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.