زاخۆ دەیەوێت تۆڵە لە شوڕتە بكاتەوە

زاخۆ دەیەوێت تۆڵە لە شوڕتە بكاتەوە

یاریزانانی زاخۆ

19 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 33 خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی شوڕتە دەكات و دەیەوێت لە نازناوەكە بێبەشی بكات.


وێنە گەورەكە: یانەی زاخۆ ئەمڕۆ كاتژمێر(7:30) لەگەڵ شوڕتەی خاوەنی پلەی یەكەم یاریدەكات، لە كاتێكدا زاخۆ لە یاریگەی خۆی باشترین ئاست پێشكەش دەكات و گەڕی ڕابردووش لە قوەجەوییەی بردەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت شوڕتەش تووشی دۆڕان بكات.


زانیاریی زیاتر: لە یاریی چوونی قۆناغی یەكەم لەنێوان ئەم دوو تیپە گرژی ئاڵۆزی درووست بوو، دواتر زاخۆ لە دادگای كاسی نێودەوڵەتی سكاڵای لەسەر یانەی شوڕتە تۆماركرد، چونكە سەرپێچێ بەندێكی یاسای یاریپێكردنی پیشەگەرەكانی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق كردبوو، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی سكاڵاكە نەگەڕاوەتەوە.


باكگراوند: یانەی زاخۆ خاوەنی 58 خاڵە و لە خانەی پێنجەمی ڕیزبەندییەكە دێت، شوڕتەش بە 73 خاڵ لە خانەی یەكەمی ڕیزبەندییەكە دێت.