ئمباپێ نەخۆشخانەی جێهێشت

ئمباپێ نەخۆشخانەی جێهێشت

ئمباپێ

18 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


کیلیان ئمباپێ دوێنێ شەو له یاریی بەرامبەر نەمسا، تووشی پێکان هات، بەو هۆیەوە یاریگای جێهێشت، دواتر دەرکەوت لووتی شکاوە.


وێنە گەورەکە: ئمباپێ لە یارییەکەدا بەر بەرگریکارێکی نەمسا کەوت، بەو هۆیەوە لووتی شکا، دواتر بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەڵام نەشتەرگەری بۆ نەکرا.


زانیاریی زیاتر: ئمباپێ بۆ یارییەکەی هۆڵەندا بە ماسکەوە یاریی دەکات، بەڵام نەشتەرگەرییەکەی بۆ دوای یۆرۆ دواخراوە.


باکگراوند: ئمباپێ لەم هاوینادا بە گرێبەستێکی خۆڕایی ڕوویکردە یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو لەگەڵ فەڕەنسا جامی جیهانی 2018 لە ڕووسی بەدەستهێنا