كارڤاخاڵ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە

كارڤاخاڵ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە

كارڤاخاڵ

17 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكاری باڵی ڕاستی تیپەكەی دانیال كارڤاخاڵ دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ بریكاری یاریزانەكە كردووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە، كە كارگێڕی یانەی مێرێنگێ لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كارڤاخاڵ نزیك بووەتەوە و لەسەر زۆربەی خاڵەكانی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن.


زانیاریی زیاتر: ریاڵ مەدرید بەو ئاستەی كارڤاخاڵ لەگەڵ یانەكە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشكەشی دەكات دڵخۆشە، بەو هۆیەشەوە بڕیاریداوە بۆماوەیەكی درێژتر یاریزانەكە لە ریاڵ بمێنێتەوە.


باكگراوند: كارڤاخاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا لە 41 یاریی بەشداری كردووە، 6 گۆڵی تۆماركردووە، لەنێویاندا ئەو گۆڵەی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بوو بەرامبەر دۆرتمۆند.