"دەبێت بۆ یارییەكانی دهاتوو كێشەكانمان چارەسەر بكەین"
شەیری بکە لە:

ڕاهێنەر كومان
ئاڤا سپۆرت
ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 لەسەر ئاستی تیپەكەی ڕوونكردنەوەیدا.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: كۆمان دوای یارییەكە و بردنەوەیان گوتی، ئاستێكی باشمان پێشكەش كرد، بە درێژایی یارییەكە بە دۆخێكی هێمن و جێگیردا تێدەپەڕین، كاتژمێرێك زیاتر یارییەكە لەژێر دەستی ئێمەدابوو.
لە لایەكی دیكەوە: كومان، ئاماژەی بۆئەوەكرد، كە ئێستا لە تۆپی پێ یارییەكان زەحمەتن و تیپەكان بەهێزبوونە، ناتوانی بە ئاسانی سەیری هەڵبژاردەكان بكەیت، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بكەیت.
باكگراوند: هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەیەكەم یاریی خۆی لە یۆرۆی 2024 توانی دوای دواكەوتنی بە گۆڵێكی بێوەڵام ڕیمۆنتادا بەسەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا بكات و بە ئەنجامی(2-1) یارییەكە بباتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.