هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دانیمارك 2 خاڵی لەدەستدا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردەی دانیمارك
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی دانیمارك لە یارییەكانی دەستپێكی یۆرۆی 2024 دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
چیرۆكە سەرەكییەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا هەڵبژاردەی دانیمارك باشتر دەردەكەوتن و كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كردبوو، تا لە خولەكی 17 لە ڕێگەی ئیركسنەوە گۆڵی یەكەمی یارییەكەیان تۆماركرد.
لەلایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا سلۆڤینیا هەوڵی ڕاستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، هەموو ڕێگەیەكیان دەگرتەبەر تا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە، تا لە خولەكی 77 گۆڵی یەكسانی یارییەكەیان لە ڕێگەی ئێریگ گانزاوە تۆماركردەوە، یارییش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات.
باكگراوند: هەڵبژاردەی دانیمارك لە 1992 توانی نازناوی یۆرۆی ئەوساڵە بباتەوە، دەیانەوێت هەمان سیناریۆ لە 2024 دووبارە بكەنەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.