"بێلینگهام تۆپی زێڕین دەباتەوە"

"بێلینگهام تۆپی زێڕین دەباتەوە"

بێلینگهام

16 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


جۆد بێلینگهامی ئینگلیزی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بووەتە جێگەی سەرەنجی هەوادارانی تۆپی پێ و ئێستا بە زیدانی ئینگلیزی ناوی دەبەن.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ستۆیكۆڤیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سڕبیا لەبارەی بێلینگهامەوە گوتی، ئەو یاریزانێكی باشە، لە داهاتوو تۆپی زێڕین دەباتەوە، ئاستێكی باش پێشكەش دەكات، نابێت بەهیچ شێوەیەك بۆشایی پێبدەین و دەرەفتی بۆ برەخسێت.


باكگراوند: یۆرۆی 2024 لە 14 حوزەیران دەستپێدەكات و 14ـی تەمووز كۆتایی دێت، هەڵبژاردەی سڕبیا ڕووبەڕووی ئینگڵتەڕا دەبێتەوە.