هۆڵەندا لە پۆڵەندای بردەوە

هۆڵەندا لە پۆڵەندای بردەوە

یاریزانانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا

16 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یەكەم تاقیكردنەوەی لە یۆرۆی 2024ـدا یەكەم بردنەوەی بەرامبەر پۆڵەندا بەدەستهێنا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكە هەڵبژادەی پۆڵەندا لە خولەكی 16 گۆڵی یەكەمی لە لێدانێكی سەردا لە ڕێگەی یاریزان بۆسكاوە تۆماركرد، هۆڵەندییەكان هەوڵی ڕاستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا تا لە خولەكی 29 گۆڵی بەرامبەریان لە ڕێگەی گاكپۆ تۆماركردەوە.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەكە هەڵبژاردەی هۆڵەندا خواستی بردنەوەی زیاتر بوو لە ڕكابەرەكەی بۆیە هێرشی زیاتریان دەبرد، تا لە خولەكی 83 یارییەكە لە ڕێگەی ڤێگۆرستەوە گۆڵی دووەم بردنەوەی بۆ هۆڵەندییەكان تۆماركرد و یەكەم 3 خاڵی كۆمەڵەكەی خۆیان بەدەستهێنا.


باكگراوند: هەڵبژاردەی هۆڵەندا تەنها یەكجار لە مێژوودا یۆرۆی بەدەستهێناوە كە لە ساڵی 1988 بوو، ئێستا دەیانەوێت هەمان سیناریۆ دووبارە بكەنەوە.