سلۆڤینیا و دانیمارك ڕووبەڕوو دەبنەوە

سلۆڤینیا و دانیمارك ڕووبەڕوو دەبنەوە

یاریزانانی سلۆڤینیا و دانیمارك

16 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی سلۆڤینیا ئەمڕۆ یەكشەممە، لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 لە كۆمەڵەی سێیەم، هەڵبژاردی سلۆڤینیا ڕووبەرووی هەڵبژاردەی دانیمارك دەبێتەوە، یارییەكە لە یاریگەی مێرسیدسە.


وێنە گەورەكە: لەمیانەی یارییەكی بەهێزی یۆرۆی 2024دانیمارك و سلۆڤینیا بەیەكەوە یاریدەكەن، دانیماركییەكان دەیانەوێت هەمان دەسكەوتی ساڵی 1992 دووبارەبكەنەوە، كە بوونە پاڵەوانی یۆرۆ.


زانیاریی زیاتر: یارییەكە كاتژمێر (7:00) لە یاریگەی مێرسیدسە، سلۆڤینیا بە پلانی(4-2-3-1) یاریدەكەن و خاڵی بەهێزیان بوونی گۆڵپارێز یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئسپانیایە.


باكگراوند: لە ڕابردوودا 2 جار ڕووبەڕووی یەكتربوونەتەوە، هەڵبژاردەی دانمارك تەنها یەك سەركەوتنی بەسەر سلۆڤینیادا تۆماركردووە و یەك یارییش یەكسانبوونە.