ئەستێرەیەكی پێشووی ئارسینال كۆچی دواییكرد

ئەستێرەیەكی پێشووی ئارسینال كۆچی دواییكرد

كیڤن كامپبێل

15 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


 كیڤن كامپبێلی، یاریزانەی یانەی ئارسیناڵ، ئەمڕۆ شەممە، 15 حوزەیرانی 2024، كۆچی دواییكرد و ماڵئاوایی لە ژیاندا كرد.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كامپبێل مانگێك بەر لە ئێستا، تووشی نەخۆشییەكی لەناكاو بووە، پاش  مانەوەی لە نەخۆشخانە لە تەمەنی 54 ساڵی دا كۆچی دواییكرد.


زانیاریی زیاتر: كامپبێل لە تەمەنی 18 ساڵی دا پەیوەندی بە یانەی ئارسێناڵ كرد، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ڕیزەكانی یانە لەندەنییەكە یاریكرد، لە كۆی 210 یاری، 55 گۆڵی بۆ ئارسینال تۆماركردووە.


باكگراوند: كامپبێڵ لەتەمەنی خۆیدا یاریی بۆ یانەكانی ئێڤەرتۆن، لێستەر سیتی، نۆتێنگهانم فۆڕێست، وێست برۆمیچی ئینگلیزی كردووە و لە 2007 لە یانەی كاردیف سیتی وازهێنانی لە یاریكردن ڕاگەیاند.