هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕۆنالدینهۆ بایكۆتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەكات
شەیری بکە لە:

ڕۆنالدینهۆ
ئاڤا سپۆرت
ڕۆناڵدینهۆی بەڕازیلی بایكۆتكردنی یارییەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی ڕاگەیاند ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، چیتر سەری یارییەكان ناكات و هۆكارەكەشی ئاشكرا كرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆناڵدینهۆی ناوەڕاستكاریی پێشووی بەڕازیل بۆ ڕۆژنامی ماركا، ڕایگەیاندووە ئێستا هەڵبژاردەی بەڕازیل هیچ جوانییەكی تێدانییە و یاریزانەكان زۆر بەبێ بەرپرسیارییەتی و بێ گیان یارییەكان ئەنجامدەدە، بۆیە لەم كۆپا ئەمریكایە من سەیری یارییەكان ناكەم.
لە لایەكی دیكەوە: ڕۆنالدینهۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ڤینیسیۆس جۆنیۆر شایستەی بالۆن دۆڕی ئەمساڵە، بە تایبەت ئەگەر كۆپا ئەمریكا بباتەوە.
باكگراوند: ڕۆنالدینهۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل توانی نازناوی مۆندیالی 2002 بەدەستبێنێت، تەنانەت سەرجەم نازناوە گەورەكانی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەكان بردووەتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.