هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەڵمانیا زەنگی مەترسی بۆ هەڵبژاردەكانی یۆرۆ لێدا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژادەی ئەڵمانیا، لە یاریی كردنەوەی یۆرۆی 2024، گۆڵبارانی سكۆتلاندای كرد،یارییەكەیان بە ئەنجامێكی گەورە بردەوە و زەنگی مەترسیان بۆ سەرجەم هەڵبژاردەكان لێدا.
وێنە گەورەكە: لە یاریگەی ئالیانز ئارینا هەڵبژاردەی ئەڵمانیای میواندار، رووبەڕووی سكۆتلەندا بووەوە، لە خولەكی 10 فلۆریان ڤێرتز ناوەراستكار و مایسترۆی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا شرینی گۆڵەكانی مانشافتەكانی بڕی و یەكەمین گۆڵی یۆرۆی 2024ـی تۆمار كرد.
لە لایەكی دیكەوە: لە خولەكی 19 جەمال موسیالا گۆڵی دووەمی ئەڵمانیای تۆمار كرد، بەمەش بووە یەكەمینجار لە مێژوودا دوو یاریزانی خوار تەمەن 22 ساڵ (موسیالا و ڤێرتز ) ساڵ لە یەك یاریی یۆرۆ گۆڵ تۆمار بكەن، لە خولەكی 44 ڕایان پۆرتیوس یاریزانی هەڵبژاردەی سكۆتلاندا كارتی سووری بەڕوویدا بەرز كرایەوە.
كاریگەری و لێكەوتەكانی: بەر ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی نیوەی یەكەم لێ بدات هاڤێرتز بە لێدانی پێناڵتی گۆڵی سێیەمی ئەڵمانیای تۆمار كرد، لە نیوەی دووەم، ئەڵمانیا فشارەكانی زیاتر كرد و لە خولەكی 68 نیكلاس فولكرۆگ لەگەڵ هاتنە نێو یاریگە یەكسەر گۆڵی چوارەمی ئەڵمانیای تۆمار كرد.
زانیاریی زیاتر: دواتر لە خولەكی 87، ئانتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریكاری ئەڵمانیا گۆڵێكی بەهەڵە لە خۆیان تۆمار كرد، بەڵام ئێمری جان یاریزانی ئەڵمانیا بە تۆماركردنی گۆڵی پێنجەمی وڵاتەكەی وەڵامی سكۆتلاندای دایەوە، بەمەش یارییەكە بە ئەنجامی 5 ـ 1 لە بەرژەوەندی مانشافتەكان كۆتاییهات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.