زاخۆ ڕووبەڕووی جەوییە دەبێتەوە

زاخۆ ڕووبەڕووی جەوییە دەبێتەوە

ئەمجەد عەتوان

15 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 24 خولی ئەستێرەكانی عێراق میوانداریی یانەی قوەجەوییە دەكات، یارییەكە كاتژمێر(6:00) لە یاریگەی زاخۆی نێودەڵەتی بەڕێوەدەچێت.


وێنە گەورەكە: یانەی زاخۆ لە بەهێزترین یارییدا ڕووبەڕووی یانەی جەوییە دەبێتەوە، لە كاتێكدا تەڵال بلوشی ڕاهێنەری بەهۆی سزادانەوە ناتوانێت یاوەری تیپەكەی بكات و ئەحمەد ئیبراهیمیش بەهەمان شێوە ناتوانێت یاریی بكات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی زاخۆ بە بردنەوە لەم یارییە جارێكیتر دەگەڕێتەوە خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەكە و هیوای گەیشتن بە پاڵەوانێتییەكەی دەرەوەی بۆ زیندوو دەبێتەوە.


باكگراوند: یانەی زاخۆ بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە خانەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراق دێت، یانەی جەوییەش بە 66 خاڵ لە خانەی دووەمی ڕیزبەندی دێت.