هەولێر دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

هەولێر دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاریزانانی هەولێر تەڵەبە

15 حوزەیران
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر لە یارییەكەی دواخراوی گەڕی 24 یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی تەڵەبەی كرد، 2 خاڵی گرنگیشی لەدەستدا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكە هەردوو تیپ ئاستیان لە یەكەوە نزیك بوو، مەترسی زۆریان بۆسەر گۆڵی یەكتر نەبوو، بەڵام هەولێر بەڕێژەیەكی كەم كۆنتڕۆڵی تۆپی كردبوو.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێر توانایی جەستەییان دابەزی و ئاستیان دابەزی، تەڵەبەش بە هێرشی خێرا چەند جارێك لە تۆڕی هەولێر نزیك بوونەوە، یاریی بێگۆڵ كۆتاییهات.


باكگراوند: یانەی هەولێر بەم یەكسانبوونە كۆی خاڵەكانی گەیاندە 33 خاڵ و لە خانەی چواردەیەم دێت، تەڵەبەش بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە خانەی هەشتەم دێت.