هەولێر بۆ یاریی تەڵەبە یاریزانێكی لەدەستدا

هەولێر بۆ یاریی تەڵەبە یاریزانێكی لەدەستدا

وێنەی پێكهاتەی هەولێر

13 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 24 خولی ئەستێرەكانی عێراق میوانداریی یانەی تەڵەبە دەكات و یارییەكەش سبەی هەینی لە كاتژمێر (6:00)ـی ئێوارە لە یاریگەی فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.

لێدوانی فەرمی: سەمیر بابۆی ڕاهێنەری هەولێر لەبارەی یارییەكەوە بۆ ئاڤا سپۆرت گوتی، بە باشی خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادەكردووە، تەنها كێشەی پێكانی یاریزان ئاداماباولیمان لە بەرگریدا هەیە، بەڵام گەڕانەوەی ئاكام هاشم ئەم گرفتەمان بۆ چارەسەر دەكات و پێویستمان بە بردنەوەیە تا فشار لەسەر یانەكە كەم بكەینەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریزان شێركۆ كەریم لە یاریی ڕابردووی یانەی هەولێر لەگەڵ یانەی كارەبا تووشی پێكان هاتووە تا ئێستا بە تەواوی بۆ یاریكردن ئامادەنییە و لە ژێر چارەسەری پزیشكی دایە.


باكگرواند: یانەی هەولێر لەكۆی 31 یاریی ڕابردووی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق خاوەنی 32 خاڵە و لە خانەی پازدەیەمی ڕیزبەندییەكە دیت.