لاپۆرتا بۆ بردنەوی نازناوەكان دەگەڕێینەوە

لاپۆرتا بۆ بردنەوی نازناوەكان دەگەڕێینەوە

وێنەی یاریزانانی بەرشەلۆنە

13 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، بەڵێن بە هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە دەدات لە وەرزەكانی داهاتوو بۆ بردنەوەی نازناوەكان دەگەڕێنەوە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: خوان لاپۆرتا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ڕاهێنەری ئەڵمانی هاینزفلیكس گۆڕانكاریی و پێشکەوتنی بەسەردادێت و متمانەی تەواویان بەو ڕاهێنەرە ئەڵمانییە هەیە تا بەرشە بباتەوە سەر سەكۆی نازناوەكان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی بەرشەلۆنە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی لە مووچەی یاریزانەكان كەمكردووەتەوە و كە خەرجیەكی زۆری یانەكەبوو، بەڵام كێشەی دارایی زۆری ماوە تا ئێستا یانەكە چارەسەری نەكردووە.


باكگراوند: یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا 48 نازناوی پاڵەوانیتییەكانی ئەوروپای بردووەتەوە، كە لەنێویاندا 5 نازناوی چامپیۆنزلیگە.