هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مێسی دەیەوێت لە مۆندیالی 2026 یاریی بكات
شەیری بکە لە:
وێنەی مێسی
ئاڤا سپۆرت
لیۆنێل مێسی دەیەوێت لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەژداری بكات و دوایین كاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هەڵبژادەكەی لەوێ كۆتایی پێبهێنیت.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: مێسی لە دوایین چاوپیكەوتنیدا گوتی، لە ئێستادا، تیاگۆی کوڕم لەبارەی مۆندیالی داهاتوو زۆر پرسیارم لێدەکات، بە تایبەتی کە ئێستا ئێمە لە ئەمەریکا دەژین و ئەو وڵاتەش میوانداریی مۆندیال دەکات و حەزدەكات من لەم مۆندیال یاریی بكەم.
لە لایەكی دیكەوە: مێسی ئەوەشی ڕاگەیاندووە ئەگەر توانای جەستەیی باش بێت و تەندروستی ڕێگەی پێبدات ئەوا لەو مۆندیالە یاریدەكات و دوایین وێستگەی یاریكردنی دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
باكگراوند: لیۆنێل مێسی تەمەنی 36 ساڵە و یاریزانی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمەریکییە، توانیویەتی هەشت جار خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستبهێنێت و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە، لە دوایین جامی جیخ=هانی لە قەتەر جامەكەی بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بۆ ئەرجەنتین بەرزكردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.