لە یۆرۆ گۆڕانكاری لە یاسایەكی یارییەكاندا كراوە

لە یۆرۆ گۆڕانكاری لە یاسایەكی یارییەكاندا كراوە

وێنەی ناوبژیوان

13 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا گرڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەكانی یۆرۆدا كردووە، لە ئێستادا ڕەتیدەکاتەوە هاوشێوەی مۆندیال کاتی زیاد کراو لە دوای خولەکی 90 لە یارییەکانی جێبەجێ بکرێت.

وێنە گەورەكە: لە مۆندیالی رابردووی قەتەر، بۆ جاری یەکەم فیفا بڕیاریدا لە کاتی یارییەکان، هەموو خولەکە بە هەدەردراوەكان لە پاش خولەکی 90 ئەژمار بکرێتەوە، ئەمەش یارییەكانی بۆ كاتیكی دریژتر دوادەخست و پێكان و هیلاكی زۆری یاریزانەكانی لێدەكەوتەوە، بەڵام فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا، رەتیدەکاتەوە لە یۆرۆی 2024 کار بەم یاسایە بکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مۆندیالی رابردوو نابژیوانان هەموو ئەو کاتە زیادەیان هەژمار دەکردەوە، لە کاتی كەوتنی یاریزانێك، پێكانێكی یاریزانێك لێدانی سزا و ئاهەنگێڕان دوای گۆڵ تۆمار کردن .

باكگراوند: یۆرۆی 2024 لە ڕۆژی 14ـی حوزەیران لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستپێدەكات و لە 14تەمووز كۆتایی دێت.