مێسی دوایین وێستگەی یاریكردنی ئاشكرا دەكات

مێسی دوایین وێستگەی یاریكردنی ئاشكرا دەكات

وێنەی مێسی بە درێسی ئینتەر مەیامی

12 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئێستای یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لەتازەترین لێدوانیدا دوایین وێستگەی یاریكردنی خۆی ئاشكرا دەكات.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: مێسی لە دوایین لێدوانی بۆ پێگەی ئێس پی ئێنی جیهانی ڕایگەیاندووە، یانەی ئینتەر مەیامی دوایین وێستگەی یاریكردنی دەبێت ئیدی بۆ هیچ یانەیەكی دیكە یاریی ناكات.


لە لایەكی دیكەوە: مێسی لە هاوینی ڕابردوو لە 2023 بەشێوەیەكی خۆڕایی لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە ڕوویكردە یانەی ئینتەر مەیامی، گرێبەستەكەشی لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت.


باكگراوند: مێسی تەمەن 36 ساڵان لە وەرزی 2023-2024 بەشداریی 15 یاریی كردووە و 14 گۆڵی بۆ ئینتەر مەیامی تۆماركردووە و 11 ئاسیستی هەیە.