نادال و ئالكاراز بەشداری ئۆلمپیادی پاریس دەكەن

نادال و ئالكاراز بەشداری ئۆلمپیادی پاریس دەكەن
12 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


دایڤد فێرێر بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەشداریكردنی یاریزانان لە ئۆلمپیادی پاریس ڕاگەیاند.


وێنە گەورەكە: یاریزانان نادال و ئەلكاراز وەك یەك تیم لە یارییە دوانەكان بەشداریی لە پاڵەوانێتییەكە دەكەن، كە لە 27ـی تەمووز تا 8 ئاب بەردەوام دبێ.


زانیاریی زیاتر: جگە لە نادال و ئالكاراز 6 یاریزانی دیكەی ئیسپانی بەشداریی لە ئۆلمپیكی پاریس دەكەن، بەڵام نادال و ئالكاراز جگە لە یارییە تاكییەكان بەشێوەی دوانەش بەیەكەوە یاریدەكەن.


باكگراوند: نادال لە ئۆلمپیادی 2008 لە پەكینی پایتەختی چاینە توانی لە یاریی كۆتایی لە فێرناندۆ گۆنزالێزی چیللی بباتەوە و ملوانكەی زێڕ بەدەستبێنێت.