هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
شەیری بکە لە:

ئاهەنگگێڕانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە دوایین یاریی دۆستانە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ جامی یۆرۆ، توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی ئێرلەندا بباتەوە، ئەوەش دوای ڕۆناڵدۆ توانی لەو یارییەدا دوو گۆڵ تۆماربکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: پۆرتوگال دوایین یاریی دۆستانەی پێشدەستپیکی یۆرۆ ئەنجامدا، لەو یاریەشدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بگەیەنێت بە 130 گۆڵ.
ژماەکان وا دەڵێن: ڕۆناڵدۆ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا توانیویەتی 895 گۆڵ تۆماربکات و خاوەنی ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێیە، هاوکات ڕۆناڵدۆ بووە خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین یاریی لە مێژووی تۆپی پێدا و لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 1226 یاریی ئەنجامداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆرتوگال کەوتووەتە کۆمەڵەی شەشەمی یۆرۆوە و لەو کۆمەڵەیەشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی جۆرجیا، تورکیا و چیک دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.