هەڵبژاردەکان بۆتۆ
عێراق بە بێ شکست گەیشتە قۆناغی داهاتوو
شەیری بکە لە:

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی عێراق، لە دوایین یاریی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، توانی شەشەم بردنەوەی خۆی تۆماربکات و لە نێو یاریگای بەسرە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی ڤێتنامی بردەوە.
وێنە گەورەکە: هەر لە سەرەتای یارییەکەوە هەڵبژاردەی عێراق توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و یارییەکی هێرشبەری ئەنجامدا، ئەوەشبوو لە خولەکی 12، حسێن عەلی توانی بە شێوازێکی جوان گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆماربکات.
لە لایەکی دیکەوە: سەرەڕای ئەوەی عێراق بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دیکە و تەنانەت لێدانێکی سزایان گۆڵنەکرد، گێمی یەکەمی یارییەکە بە تەنیا گۆڵەکەی حسێن عەلی کۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەم، یاریزانانی عێراق بەردەوام بوون لە هێرش بردن و یاریزانانی ڤێتنامیش هێڵی بەرگرییان چڕکردەوە، بەڵام دواجار لە خولەکی 71 عەلی جاسم توانی دووەم گۆڵی عێراق تۆماربکات، دواتریش لە خولەکی 84 توام های فام توانی گۆڵی یەکەمی ڤێتنام تۆماربکات و جیاوازییەکەی کەم کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا، ئەیمەن حسێن توانی هەلێکی زێڕین بقۆزیتەوە و گۆڵی سێیەمی شێرەکانی ڕافیدەینی تۆمارکرد، یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات و عێراق بە بێ هیچ شکستێک و بە کۆکردنەوەی سەرجەم خاڵەکان، خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەکان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.