پۆڵەندا گورزێكی كوشندەی بەركەوت

پۆڵەندا گورزێكی كوشندەی بەركەوت

وینەی لیڤاندۆڤسكی

11 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵەندا پێكانی یاریزان و كاپتنی یانەكەی لیڤاندۆڤسكی ڕاگەیاند، ئەمە لە كاتێكدایە ڕۆژی یەكشەممە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەبنەوە.


وێنە گەورەكە:  لە دوایین یاریی دۆستانەی پۆڵەندا بەرامبەر توركیا لیڤا تووشی پێكان هاتووە، بەو هۆیەوە یارییەكەی تەواونەكرد و یاریگەی جێهێشت.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەو پێكانەوە لیڤا لە یاریی یەكەمی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هۆڵەندا یاریی ناكات، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر نەمسا دەگەڕێتەوە.


باكگراوند: پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 لە 14 ئەم مانگە دەستپێدەكات و ڕۆژی 14 تەمووز كۆتایی دیت