هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاڵەوانێتی لەشجوانی لە هەولێر بەرێوەچوو
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی لەشجوانی
ئاڤا سپۆرت
پاڵەوانێتی لەشجوانی لە شاری هەولێر بۆ زیاتر 80 یاریزانی یانەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی، لە هۆڵی میدیا بەرێوەچوو.
وێنە گەورەكە: یەکێتی لەشجوانی و لێهاتووی جەستەیی لقی هەولێر ساڵانە پاڵەوانێتی لەمجۆرە دەكاتەوە، یانەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی تێیدا بەشداری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد رامبۆ سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی و لێهاتووی لقی هەولێر بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند: ساڵانە پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی شاری هەولێر بۆ یاریزانانی لەشجوانی دەکرێتەوە، ئەم ساڵە وەکو وەفایەك بۆ یاریزانی کۆچکردوو بەکر کۆیی یاریزانی دێرینی لەشجوانی، پاڵەوانێتییەكە بەنێوی ئەو کڕا.
باكگراوند: پاڵەوانێتییەكە لە سێ ئاستی جیاواز بەرێوەدەچێت، کە پێکهاتووە لە ئاستی فیزک و بەدی کڵاسیک و بەدی بۆڵدینگ، لە كێشی 65 گرامی تاوەکو 95 گرامیدا، هەروەها 80 یاریزان لە ناوە و دەرەوەی شاری هەولێر بەشداریان تێداکردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.